تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، یاسایی لێبوردنی گشتی بكوژی ئافره‌تان، تیرۆر، به‌كارهێنه‌ر و بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ناگرێته‌وه. ده‌شڵێت “لیژنه‌كانی په‌رله‌مان به ته‌وافق تاوتوێی هه‌مواری ئه‌م یاسایانه‌یان كردووه”.
له ئاگاداری نامه‌یه‌كدا په‌رله‌مانی كوردستان، داوا له په‌رله‌مانتاران ده‌كات ڕۆژی چوارشه‌ممه 6/12/2017 كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی له هۆڵی په‌رله‌مان ئاماده‌بن به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی په‌رله‌مان و تاوتوێ كردنی چه‌ند یاسایه‌ك.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، فه‌رحان جه‌وهه‌ر په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی دانیشتنی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: بڕیاره له دانیشتنی ڕۆژی چواشه‌ممه‌ی په‌رله‌مان، تاوتوێی بابه‌تی یاسایی لێبوردنی گشتی و باجی خانوبه‌ره بكرێت و لیژنه‌كانی په‌رله‌مان، که هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی تێدایه پێكه‌وه و به رێککەوتن هه‌مواری ئه‌م یاسایانه‌یان ئاماده‌كردووه، ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه بۆ په‌سه‌ندكردن.
فه‌رحان جه‌وهه‌ر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، به هیچ شیوه‌یه‌ك یاسایی لیبوردنی گشتی بكوژی ژنان، ئافره‌تان، تۆمه‌تبارانی تیرۆر و ماده هۆشبه‌ره‌كان ناگرێته‌وه.