نوچەنێت
ھەڤال ئەبوبەکر، ئەمڕۆ دوای دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، سامانی شارەکە دەپارێزن داھاتەکەی رادەگەیەنن، و ھیوای خواست ھەموو خەڵکی چاودێی کارەکانیان بکەن.
دوای دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری سلێمانی، ھەڤاڵ ئەبوبەکر، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: پەرە بەپەیوەندییەکانی نێوان پارێزگارەکان دەدەن و سامان و داھاتی شارەکە ئاشکرادەکەن.
هەڤاڵ ئەبوبەکر دەڵێت “دەمانەوێت، سلێمانی پڕبکرێت لەپرۆژە، چونکە پرۆژە پارەدەھێنێـت. داواشی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کرد، دەرفەتی باشتر برەخسێنێت لەکەرتی خانووبەرەو گەشتیاران بۆکرانەوەی سلێمانی.