حیزبی ئیسلامیی عێراق: کورد ئەگەر لەناو خۆیان یەک بن، بەغدا گوێیان لێدەگرێ

0

نوچە-هەولێر

ئەمینداری گشتی حیزبی ئیسلامی عێراق دەڵێت، ئەگەر کورد دەیانەوێ لە بەغدا گوێ لە داواکارییەکانیان بگیرێ، با سەرەتا لەناو خۆیان پێکبێن، پێشبینیشدەکات پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا ئاسایی ببنەوە.

ئەیاد سامەڕڕائی، ئەمنیداری گشتی حیزبی ئیسلامیی عێراق، دەڵێت، پەیوەندییەکانی نیوان حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەکو جاران ئاسایی دەبنەوە.

سامەڕڕائی لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا گوتویەتی “بەپێی خەملاندنەکانی ئێمە، پەیوەندییەکانی نیوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاسایی دەبنەوە و کارەکان ئاراستەی خۆیان وەردەگرنەوە”.

سامەڕڕائی هەروەها دەڵێت “حکومەتی فیدراڵ فشار لە حکومەتی هەرێم دەکات بە ماددە دەستوورییەکانەوە پابەند بێ، ئەمەش وا لە حکومەتی هەرێم دەکات، سوربێ لەسەر ئەو ماددە دەستوورییانەی لە بەرژەوەندی خۆیەتی، کۆی ئەوانەش لەوانەیە بە سود و بەرژەوەندیی هەمووان بشکێنەوە”.

بەرپرسە سوننەکەی عێراق ئاماژە بۆناکۆکی ناوخۆی هەرێم دەکات و دەڵێت “کێشە ئەوەیە ئێستا هیزەکوردییەکان پێکەوە کۆک نین، ئەوەش کاتی دەوێ تاکو دەرەوێتەوە، دەبێ بزانن زۆر پێویستیان بە لێک نزیکبوونەوە هەیە ئەگەر دەیانەوێ گوێ بۆ داواکارییەکانیان بگیرێ لە بەغدا”.

لە کۆتاییدا سامەڕڕائی گوتویەتی “کورد پێویستیان بە هاوپەیمان دەبێ لە بەغدا، کە پێکەوە بەرژەوەندی هاوبەشیان هەبێ، بۆ ئەوەی داواکارییەکانیان بەرجەستە ببن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com