پەرلەمانتارێکی گۆڕان، داوا لە بەغدا دەکات بەشە بودجەی کوردستان زیاد نەکات

0

نوجە-هەولێر

شیرین رەزا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی گۆڕان دەڵێت، ئەو رێژەیەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکردوو,، بەشی هاووڵاتییان دەکات، ئەگەر زیادبکرێ ئەوە دەچێتە سەر حساب بانکی دزەکان.

شیرین رەزا هەروەها دەڵێت”پرۆژەی بودجەی ٢٠١٨ لەسەر بنەمای رێژەی دانیشتووان دیاریکراوە. بۆکوردستانیش ١٢.٦٧% دانراوە، کە ئەگەر بەپێی ژمارەی دانیشتوانی هەرێم زیاد نەبێ، کەمی نییە!”.

پەرلەمانتارەکەی گۆڕان پێیوایە “گرنگ نییە بەشە بودجەی کوردستان زیادبکرێ، چونکە ئەوەی ئێستا دیاریکراوە بەشی ئەوەندە دەکات، خەڵکی کوردستان بە ئاسوودەیی پێی بژین، بە تایبەت کە عێراق داهاتی کەمە و بەهۆی شەڕی داعش زیانی زۆری بەرکەوتووە”.

خانمە پەرلەمانتارەکە دەشڵێت “ئەگەر بودجەی کوردستان زیادبکرێ، هانی دزەکان دەدات ئەو زیادەیە رەوانەی حیساب بانکییەکانیان، لە دەرەوەی وڵات بکەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com