نوچەنێت
بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، رایدەگەیەنێت، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ،شەپۆلێکی بەفر و باران باشوری کوردستان دەگرێتەوە.
فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان راگەیاندووە”پێشبینی دەکرێت رۆژی چوارشەممە ٦-١٢-٢٠١٧، شەپۆلێکی بەفر وباران و هەرێمی کوردستان بگرێتەوە ، هەروەها پلەی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ ژێر سفر دادەبەزێت”.
فازڵ ئیبراهیم ئاماژە بەوەدەکات، جگە لە ناوچە شاخاوییەکان، پێشبینی دهكرێت، له سهنتهری شارەکانی دهۆك و سلێمانی بهفر ببارێت.
بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم هەروەها دەڵێت”كاریگهریی شەپۆلی بەفر و بارانەکەوە، بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، کە دەکاتە رۆژی ههینی داهاتوو”.