رۆژی چوار شەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

0

 نوچەنونێت

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.

لە بانگهێشتنامەیەکدا، پەرلەمانی کوردستان کە رۆژی یەکشەممە ٣-١٢-٢٠١٧، بۆ سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان نێردراوە دەڵێت”کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە ٦-١٢-٢٠١٧، کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان، بۆ دانیشتنی ژمارەی (٢) ی ئاسایی خولی پاییزە، ساڵی پێنجەم لە خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان – عێراق بەڕێوەدەچێت”.

دوای دوو ساڵ لە وەستانی کارکردن لە پەرلەمانی کوردستان، کاتژمێر ٠٧:٠٠ ی شەوی  ١٥-٩-٢٠١٧، کاراکرایەوە و بە سەرۆکایەتی جەعفەر ئیمینکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com