نازم هەرکی: بانگێشتکردنی شاندی هەرێم بۆ پاریس باڵانسی هێز لەبەرژەوەندی کورد دەگۆڕێت

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی رایدەگەیەنێت، سەدانەکەی شاندی هەرێم بۆ فەرەنسا، ئەرێنی بووە و دەرئەنجامی زۆر باشی دەبێت، چونکە فەرەنسا سورە لەسەر ئەوەی هەرێمێکی بەهێز هەبێت لەناوچەکەدا.

رۆژی هەینی ١-١٢-٢٠١٧، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی نێجیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێم، بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە وڵاتی فەرەنسا و لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە پێشوازی لێکرا و رۆژی شەممە ٢-١٢-٢٠١٧، لە کۆشکی ئه‌لیزێ له‌ پاریس لەگەڵ شاندەکەی حکومەتی هەرێم كۆبووەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، نازم هەرکی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی چونی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ فەرەنسا رایگەیاند: بانگهێشتکردنی شاندی باڵای هەرێم و پێشوازیکردنی لە لایەن وڵاتێکی وەك فەرەنساوە، لەم کاتەدا و بەو شێوەیە، گرنکی تایبەتی خۆی هەیە، بێ گومان لە داهاتوودا باڵانسی هێز لەبەرژەوەندی کورد دەگۆڕێت، چونکە فەرەنسا خۆی بە خەمخۆری باردۆخەکە دەزانێت و سوریشە لەسەر ئەوەی، کە هەرێمێکی بەهێز هەبێت لەناو عێراقێکی یەکگرتوو”.    

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی پێیشیوایە، سەدانەکەی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ فەرەنسا ئەرێنی بووە و دەرئەنجامی زۆر باشی دەبێت، هاوکات جەختی لەوەشکردەوە، کە دەبێت حکومەتی عێراق لەم سیاسەتەی ئێستای پاشگەز ببێتەوە، کە سزادانی بەکۆمەڵی خەڵکی کوردستانە.  

هەرکی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە دۆستایەتی گەلی کورد و فەرەنسا مێژویەکی دوورودرێژی هەیە و دەڵێت “لەو بڕوایەدا نیم هیچ کاتێك ئەو پەیوەندیە لەبیربکات، هەرێم هەر ئەوە جێبەجێ دەکات، کە هاو پەیمانان و وڵاتانی نێودەوڵەتی داوای دەکەن، کە گفتوگۆ لەچوارچێوەی دەستوری عێراق، بۆیە نابیم دۆستەکانی کورد پشتی لێبکەن”.  

هەرکی گوتیشی “وڵاتانی نێودەوڵەتی سەقامگیری عیراقیان بەلاوە گرنگە بە هەرێمی کوردستانەوە، ئەگەر هەرێم سەقامگیر نەبێت عێراقیش سەقامگیر نابێت، بۆیە ئەو سەقامگیرییەش دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لەماوەکی کورتشدا هەڵوێستی عێراق بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەگۆڕدرێت”.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com