تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی كورد له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ حكومه‌ت ده‌گوترێت دووره له راستییه‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، نه‌جیبه نه‌جیب، ئەندام په‌رله‌مانی عێراق لە فراکسیۆنی زەرد، كه هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراقشه، سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسایی بودجه‌ی 2018، له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بۆ حكومه‌ت رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی، كه ده‌گوترێت گەڕانەوەی بودجه‌ی ساڵی 2018ی عیراق له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بۆ حكومه‌ت، دووره له راستییه‌وه. ئیمه وه‌ك كورد له خوامان ده‌وی ئه‌و پرۆژه‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت، چونكه هه‌نگاوی نایاسای و پێشێلكاری زۆری تێدایه دژی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌وه‌ی كه كراوه، داوایه‌كی په‌رله‌مانه بۆ هه‌ماهه‌نگی له نێوان لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق و لیژنه‌یه‌كی حكومه‌ت، بۆ پێداچوونه‌وه به‌و بڕه بودجه‌یه‌ی، كه بۆ ئاوادانكردنه‌وه‌ی ناوچه ویرانبووه‌كانی سوننه‌یه. به‌و پێیه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له پێكهاته‌ی سوننه‌ن.