نوچەنێت
دوو پۆلیسی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان، لە ناوچەی غەڕە-ی نێوان کفری و خورماتوو، شەهیدکران.
بەگوێرەی زانیارییەکان، پۆلیسەکان کوردن و خەڵکی کفری و جەبارەن و ئێستا کەسوکاریان سەرقاڵی وەرگرتنەوەی تەرمەکانیان. بەپێی دەنگۆیەک پۆلیسەکان لەلایەن حەشدی شەعبییەوە شەهیدکراون، بەڵام بەپێی قسەی خەڵکی گوندی جەبارە لەلایەن هێزە نەناسراوەکەوە شەهیدکراون.
وەک بڵاو کراوەتەوە، خەڵکی گوندی غەڕە باسی ئەوە دەکەن، کە دوو پۆلیسەکە لەلایەن گرووپە چەکدارە نەناسراوەکەی دەوروبەری خورماتوو شەهیدکراون، کە لەداوای پاشەکشەی پێشمەرگە لە 16 ی ئۆکتۆبەردا لە گوندەكانی شۆراو، پەڵكانەی خواروو، پەڵکانەی سەروو و قوڕی چایی پەیدابوونە، ژمارەیان نزیکەی 500 چەکدار دەبێت و دەگوترێت پاشماوەی داعشن.