هەڤاڵ ئەبوبەکر: تائێستا هەموو لایەك هاوکارمن

0

نوچەنێت: تایبەت

هەڤاڵ ئەبوبەکر رایدەگەیەنێت، تائێستا هەموو لایەك هاوکارمن، هەرکاتێکیش رێکارە یاساییەکان تەواو بوون، وەکو پارێزگاری سلێمانی دەستبەکار دەبم.

بەپێی نوسراوی ژمارە (٥١٥٥)، کە واژوی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، بڕیاری داوە بە دامەزراندنی هەڤاڵ ئەبوبەکر، وەک پارێزگاری سلێمانی.

سەرچاوەیەکی میدیایی لە راپۆرتێکدا وەک زانیاری ئاماژەی بەوەکردبوو، کە گوایە گەڕانەوەی وەزیرەکانی گۆڕان بۆناو حکومەت و دەستبەکاربوونی هەڤاڵ ئەبووبەکر، وەک پارێزگاری سلێمانی، کراوە بەیەك پاکێج و گۆڕان ئاگادار کراوەتەوە لەوەی ئەگەر وەزیرەکانیان نەگەڕێنەوە هەڤاڵ ئەبوبەکر دەستبەکار نابێت.  

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، هەڤاڵ ئەبوبەکر، لە بارەی دەنگۆی دەستبەکاربوونی لەکارەکەی وەک پارێزگاری سلێمانی، لەگەڵ گەڕانەوەی وەزیرەکانی گۆڕان بۆ حکومەت یەک پاکێج بێت رایگەیاند “هیچ زانیاریەکم لەو بارەیەوە نییە، بەڵام هەرکاتێک رێکارە یاساییەکان تەواو بوون، وەکو پارێزگاری سلێمانی دەستبەکار دەبم”.   

هەڤاڵ ئەبوبەکر لەبارەی کاتی دەستبەکاربوونەکەی گوتی “پەیوەندی بە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە، تائێستا هەموو لایەك هاوکارن، بۆئەوەی رێکارە یاساییەکان تەواو بکرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com