نوچەنێت
شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، گەیشتنە ئەڵمانیا و لە نەخۆشخانە سەردانی کۆسرەت رەسولیان کرد.
دوای کۆبوونەوە لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پاریس، شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی کە لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، د.فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەت پێکهاتووە، گەیشتنە ئەڵمانیا و لە نەخۆشخانە سەردانی کۆسرەت رەسولیان کرد.
رۆژی شەممە 11-11-2017 باری تەندروستی کۆسرەت رەسول تێكچوو و گەیێندرایە نەخۆشخانەی فارووقی پزیشكی لە سلێمانی، پاشان نەشتەرگەرییەكی بۆ ئەنجامدرا و ماوەی 72 کاژێر لەژێر چاودێری ورددا مایەوە، دواتر رۆژی 16-11-2017 بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بردرایە ئەڵمانیا.
شاندی هەرێمی کوردستان، بە بانگهێشتێکی فەرمی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، ئێوارەی رۆژی هەینی 1-12-2017 گەیشتە پاریس.