نوچەنێت: تایبەت
ئەندام پەرلەمانێکی عێراق رایدەگەیەنێت، بەهۆی نارازی بوونی کورد و سوننە، بڕگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه له په‌رله‌مانی عیراق لادرا.
بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ٢-١٢-٢٠١٧ ی پەرلەمانی عێراق، ده‌بوایه پێشنیارێك له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاووتوێ بكرێت. هەروەها پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ٢٠١٨ ی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ بكرێت، به‌ڵام بڕگه‌ی دووه‌م لابراوه.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، نەجیبە نەجیب، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بارەی دانیشتنی پەرلەمان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠١٨ ی عێراق رایگەیاند: هەر چەندە پڕۆژەیاسای بودجە، لەبەرنامەی کاردابوو، بەڵام بەهۆی نارازی بوونی کورد و سوننەکان لە سەر پڕۆژە یاساکە، بڕگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای بودجه له په‌رله‌مانی عیراق لابرا، بۆ رۆژی یەكشەممە.
نەجیبە نەجیب گوتیشی “دوای چونە دەرەوەی کورد و سوننە بۆ ماوەی کاتژمێرێك لە کۆبوونەوەکە، نەتوانرا رێژەی یاسایی تەواو بکرێت، بۆیە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەڵێنی دا، کە ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە نەکرێت، تەنها یاسای هەڵبژاردن گفتوگۆ بکرێت و بگەڕێنەوە دانیشتنەکە”.