تایبه‌ت: نوچه‌نێت
به‌رپرسی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له رابردوودا پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵه‌كانی له پیناو سه‌ربه‌خۆی بووه و نه‌یاره‌كانی كورد به‌مه قه‌ڵسن. دەشڵێت “پێویستە عەلی باپێر پێداچوونەوە بە قسەکانیدا بکات”.
له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمەڵی ئیسلامی رایگه‌یاندبوو، له‌وه‌ته‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان نه‌ماوه، سه‌رمان سوكه. ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی پارتی لێكه‌وته‌وه، به لێدوانی جیاجیا قسه‌كانی عه‌لی باپیریان ره‌تكرده‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، فازل به‌شاره‌تی، به‌رپرسی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌باره‌ت به لیدوانه‌كانی عه‌لی باپیر رایگه‌یاند: له رابردوودا پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌رقافله‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی بووه، ئه‌وانه‌ی، كه قه‌ڵس بوون به سه‌ربه‌خۆی و مافی كورد دژی پۆسته‌كه‌ش بوون بۆیه لێدوانی دژ ده‌ده‌ن.
فازل به‌شاره‌تی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، لێدوانه‌كانی عه‌لی باپیر ده‌رباره‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان، له ئاستێکی نزمدان، پێویسته پێداچوونه‌وه به قسه‌كانی دا بكات.