ماکرۆن: متمانەی تەواومان بە نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی هەیە

0

نوچەنێت

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی نێوانی سەرۆکی فەرەنسا وسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ماکرۆن رایگەیاند، هیوا و متمانەی تەواومان بە گەنجە سەرکردەکانی کورد نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی هەیە. نێچیرڤان بارزانی دەڵێت “پابەندبوونی خۆمان بۆ عێراقێک راگەیاند، کە دەستوور تێیدا سەروەر و چەسپاوە”.

ئێمانوێل ماكرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆشکی ئێلیزێ پێشوازی لە شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی کرد و کۆبوونەوە، لەدوای کۆبوونەوەکەش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان سازکرد.

لە کۆنگرەکەدا ماكرۆن رایگەیاند “دۆستایەتی کورد و گەلی فەرەنسا مێژووییەکی دوورودرێژی هەیە و لەگەڵ گەلی کورد خەباتی هاوبەشمان لەدژی تیرۆر هەیە”. 

هەروەها رایگەیاند: “پشتیوانی مافەکانی گەلی کورد دەکەین لە چوارچێوەی عێراقدا و کوردستانێكی یەکدەنگ دەبێتە هۆی سەقامگیری لە ناوچەکە”. پشتیوانیشی بۆ  عێراقێکی یەکگرتوو و بەهێز دەربڕی. 

سەرۆکی فەرەنسا گوتیشی: “لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجامی دەرهاوێشتەکانی دوای گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستانمان تاوتوێکرد و وەکو حکومەتێكی شەرعیش پێشوازیمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد”.

ماکرۆن باسی کەرکوک و حەشدی شەعبیشی کرد و گوتی: “دەبێت ماددەی 140 لە ناوچە جێناکۆکەکان جێبەجێ بکرێت، دەبێت هیچ میلیشیایەکیش لە عێراق نەمێنێت، بە حەشدی شەعبیشەوە”.

هاوکات نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند “پابەندبوونی خۆمان بۆ عێراقێک راگەیاند کە دەستوور تێیدا سەروەر و چەسپاوە”.  

سوپاسی رۆڵی سەرۆکی فەرەنساشی کرد بۆ هەموو ئەو پەیوەندییە مێژووییانەی لەگەڵ کورد و عێراق هەیبووە و، هەروەها بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا. 

بارزانی گوتیشی: “لە سێ بۆ چوار خاڵدا بۆچوونی خۆمان بە سەرۆککۆماری فەرەنسا گەیاند، ئێمە ئامادەین لەچوارچێوەی دەستووری عێراقدا گفتوگۆ بکەین، ئەوەشمان بە سەرۆکی فەرەنسا گەیاندووە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com