ئاسایشی خورماتوو: شەوی رابردوو هێزێکی سەربازی ئەمریکی رەوانەی ناوچەکە کراوە

0

نوچەنێت: تایبەت

بەڕێوبەری ئاسایشی خورماتوو رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو هێزێکی سەربازی ئەمریکی لە سەربازگەی کەی وان-ەوە رەوانەی خورماتووکراوە. 

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، ٤٠ ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئەمەریكا بە چەندان جۆری چەك و سەربازەوە رەوانەی سەربازگەی كەی وەن كراون، لە كەركوك و لەوێ نیشتەجێ كراون.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەقید کاوە مەلاپەرێز، بەڕێوبەری ئاسایشی خورماتوو، لەبارەی چوونی ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی سەربازی ئەمریکی رایگەیاند “شەوی رابردوو هێزێکی سەربازی ئەمریکی، کە بە فڕۆکە لە ئاسمانەوە چاودێریکراوە، لە سەربازگەی کەی وان-ەوە، رەوانەی سەربازگەی سدیق لە ناوچەی حلێوە کراون، کە دەکەوێتە نێوان داقوق و خورماتوو و ئێستا لەوێ جێگیرکراون”.

بەڕێوبەری ئاسایشی خورماتوو، لەبارەی ژمارەی هێزەکە دەڵێت “ژمارەیان ٢٥ ئۆتۆمبێلی سەربازیە، هەروەها لە ١٢٠ سەبازی ئەمریکی پێکهاتوون، تا ئێستا نازانین بەچ مەبەستێك ئەو هێزە هاتووە، بەڵام رەنگە بۆ ئەوەبێت، کە نەهێڵن شەڕی تایفەگەری لەو ناوچانە سەر هەڵبدات”.    

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com