ماکرۆن: نابێت هیچ میلیشیایەک لە عێراقدا بمێنێت بەحەشدى شەعبیشەوە

0

نوچەنێت

سەرۆکى فەرەنسا رایدەگەیەنێت، نابێت هیچ میلیشیایەک لە عێراقدا بمێنێت بەحەشدى شەعبیشەوە. دەشڵێت “دەبێت ماددەى ١٤٠ى دەستوورى عێراق جێبەجێبکرێت”.

ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دۆستایەتى گەلى فەرەنسا بۆ گەلى کورد دووبارە دەکەینەوە.

ماکرۆن گوتی “دەبێت ماددەى ١٤٠ى دەستوورى عێراق جێبەجێبکرێت و مافەکانى کورد پارێزراو بێت و ڕێزى لێبگیرێت”.

دەڵێت “پێشمەرگە ئازایەتیەکى گەورەى تۆمار کردووە و شانازى پێوە دەکەین و ڕاگرتنى شەڕ لە نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان دەستکەوتێکى گەورەیە و دەبێت بەردەوام بێت”. جەختى لەوەشکردەوە، کە کورد رۆڵێکى کاریگەرى هەیە لە دابینکردنى ئاسایشى ناوچەکەدا.

سەرکی فەرەنسا ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، کە ئامادەیە بۆ گفتوگۆى نیشتیمانى لەنێوان بەغداد و هەرێمدا و بەدواى میکانزمێکدا دەگەڕێین بۆ دانوستان. گوتیشى “وەک حکومەتێکى شەرعى پێشوازیمان لە حکومەتى هەرێم کردووە و دواى ئەم کۆبوونەوەیەش گفتوگۆ لەگەڵ حەیدەر عەبادى دەکەین”.

نوێ دەکرێتەوە..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com