نوچەنێت
ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، لە کۆشکی سەرۆکایەتی فەرەنسا (ئێلیزێ) کۆدەبێتەوە و بارودۆخى گشتی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێدەکەن.
ئێوارەی رۆژی هەینی 1-12-2017 بەکاتی کوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمی ئێمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا، شاندە باڵاکەى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانى و به یاوه‌ری قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران، فوئاد حوسێن، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی کوردستان و سه‌فین دزه‌یى، گوته‌بیژى فه‌رمی حكومه‌ت، گه‌یشته پاریسى پایته‌ختى ئەو وڵاتە.
بەپێی راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان-یش، له كۆبوونه‌وه‌کەدا بڕیارە بارودۆخى گشتیى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ بکرێن، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا ده‌خرێنه به‌رباس.
بەپێی گوێرەی هەوڵێک، کە لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی فەرەنسا بڵاوکراوەتەوە، ماکرۆن ئەمڕۆ (شەممە 2-12-2017) لە کۆشکی سەرۆکایەتی فەرەنسا (ئێلیزێ) لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و دواتر راگەیێندراوێک بۆ ئەنجامی دیدارەکە بڵاودەکەنەوە.