نوچەنێت
شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و بڕیارە لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
ئێوارەی رۆژی هەینی ١-١٢-٢٠١٧، بەکاتی کوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمى ئێمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا، شاندێکی باڵای هه‌رێمى كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانى و به یاوه‌ری قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران، فوئاد حوسێن، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی کوردستان و سه‌فین دزه‌یى، گوته‌بیژى فه‌رمى حكومه‌ت گه‌یشته پاریسى پایته‌ختى فه‌ره‌نسا.
بەپێی راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی شه‌ممه٢-١٢-٢٠١٧، ئێمانوێل ماكرۆن، له كۆشكى ئێلیزێ له پاریس پێشوازى له شاندى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات. له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بارودۆخى گشتی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، تاوتوێدەکەن، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا ده‌خرێنه به‌رباس.
لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کە حكومه‌ت و گه‌لى فه‌ره‌نسا، په‌یوه‌ندییه‌كى دێرینیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان هه‌یه و هه‌میشه له قۆناخه جیاكاندا پشتگیرى و پشتیوانی به‌رده‌وامى خۆیان، پێشكه‌ش به گه‌لى كوردستان كردووە.
راگەێندراوەکەی حکومەت، ئاماژەی بەسەردەمی سه‌رۆكى کۆچکردوو فرانسوا میته‌ران، له‌كاتى ده‌ركردنى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیدا بۆ دانانى ناوچه‌ى دژه‌فڕین بۆ پاراستنى گه‌لى كوردستان له ساڵى ١٩٩١دا، حكومه‌تى فه‌ره‌نسا رۆڵێكى كاراى هه‌بوو.
لەکۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، فه‌ره‌نسا له‌كاتى شه‌ڕى دژی داعشدا پشتیوانى و هاوكاریى زۆرى پێشکەشی پێشمه‌رگه كرد، هه‌ر له‌و كاته‌شدا فرانسوا ئۆلاند، سه‌رۆكى پێشووى فەره‌نسا، دووجار سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كرد.