ئەیاد عەلاوی: یەدەگی عیراق لە ٨٨وە بۆ ٣٣ ملیار دابەزیوە

0

نوچەنێت

جێگری سەرۆک کۆماری عیراق رایدەگەیەنێت، پارەی یەدەگی عیراق، لە ٨٠ملیارەوە، بۆ بۆ ٣٣ ملیار دابەزیوە.

ئەیاد عەلاوی، جێگری سەرۆککۆماری عیراق، لە گوتارێکدا رایگەیاند، بەپێی دوایین راپۆرتی سندوقی دراوی نیودەوڵەتی قەرزەکانی عیراق گەیشتۆتە ١٣٣ ملیار دۆلار، پارەی یەدەگیش لە ٨٠ ملیارەوە بۆ ٣٣ملیار دابەزیوە.

ئەیاد عەلاوی، داوای هەڵوەستەو چارەسەر بۆ ئەو کێشەیە دەکات و دەڵێت، گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنی وڵات و نەبوونی پلانێکی روون، بووەتە هۆکاری دروستبوونی ئەم کێشانە.

هاوکات هۆشداری ئەوە دەدات، ئەگەر پلانی باش بۆ ئابوری عیراق دانەنرێت، کێشەو مەترسی گەورەتر روو بە رووی عیراق، دەبنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com