نوچەنێت
ئەمڕۆ هەینی ١-١٢-٢٠١٧، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا گەیشتە پاریسی پایتەختی ئەو وڵاتە.
پێشتر ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردبووەوە، کە نێچیرڤان بارزانی گویشتۆتە تورکیا، بەڵام دیارنییە لەگەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە یاننا.