سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، داواکاری کورد بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لە لاوازی نییە، بەڵکو سەلمێنەری ئەوەیە کە کەسانی بەهێز هەمیشە ئامادەی گفتوگۆ‌و دانوستانن.
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چلەی عەلی عەبدوڵڵا، جێگری پێشووی پارتی، گوتی، زیاتر لە %٩٠ی خەڵکی کوردستان، لە ریفراندۆمدا دەنگیان بە-بەڵی، داوە. ئەو پرۆسەیە بووەتە بەڵگەنامەو لەلاپەڕەکانی مێژەەدا تۆمارکراوە. ئەوە مافێکی سروشتی هەموو گەلانی جیهانە.
فازڵ میرانی، هاوکات ئاماژەی بە داواکاری کورد بۆ دانوستان کرد‌و گوتی، داواكاری كورد بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا له لاوازی كورد نییه، كه هه‌ندێك وا بیر ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو سه‌لماندنی ئه‌و راستیه‌یه كه كه‌سانی پاك له لێكۆڵینه‌وه سڵناكه‌نه‌وه و كه‌سانی به‌هێز هه‌میشه ئاماده‌ی گفتوگۆ و دانوستانن.
فازڵ میرانی، باس لە سزادانی خەڵکی کورد لەلایەن بەغداوە دەکات و دەڵێت، به‌هه‌ره‌شه و سزادانی به‌كۆمه‌ڵ ناتوانرێت ئیراده‌ی گه‌لێك بشكێندرێت، به‌تایبه‌ت گه‌لی كورد، كه هه‌میشه هه‌وڵی سه‌رخستنی ئیراده‌ی خۆیداوه و له ئاینده‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.