نوچەنێت
لەگەڵ هاتنی حەشدی شەعبی بۆ قەزای خورماتوو، تا ئێستا چەندین ماڵی کورد سوتێنراون و تاڵان کراون، شەوی رابردووش ماڵێکی هەوڵاتییەکی تری کورد تەقێنرایەوە.
بەپێی زانیارییەکان، شەوی رابردوو، ٣٠/١-١١-٢٠١٧، ماڵی هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی (خالید فەرەج) لە گەڕەکی کۆماری قەزای خورماتوو، لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە تەقێنراوەتەوە.
پێشتریش ماڵی دکتۆر و پێشمەرگەو هاوڵاتییانی تری کورد، لەلایەن حەشدی شەئبییەوەم لەم قەزایە کراونەتە ئامانج.