وەزیری تەندروستی هەرێم: لە ۳٠ ساڵی رابڕدوو دا ۲٦ حاڵەتی نەخۆشی ئایدز لە هەرێم تۆمارکراوە

0

 نوچەنێت

وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە ئەمساڵدا هیچ حاڵەتێکی ئایدز لەنێو هاوڵاتیانی هەرێم تۆمارنەکراوە.

ئەمڕۆ هەینی ١-١٢-٢٠١٧، رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ئایدزە، لە هەرێمی کوردستان و جیهان، چالاکی هۆشیاری تەندروستی جۆراوجۆر و پشکنینی

 خۆ ویستانە و بێ بەرامبەر بۆ هاوڵاتییان، ئەنجامدەدرێت.

رێکەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە کە “تاکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان، رێژەی توشبون بە نەخۆشی ئایدز، لەئاستێکی زۆر نزمە و لە ۳۰ ساڵی رابڕدوو دا تەنها ۲٦ حاڵەتی نەخۆشی ئایدز، لە نێو هاوڵاتیانی هەرێم تۆمارکراوە و ( ٥) کەس بەو نەخۆشییە گیانیان لەدەستداوە”.

وەزیری تەندروستی ئاماژە بەوەدەکات، لە ئەمساڵدا لە هەرێمی کوردستان، هیچ حاڵەتێکی ناوخۆ لەنێو هاوڵاتیانی هەرێم تۆمار نەکراوە، لەگەڵ ئەوەی  ٣٩٦ هەزار و ٧٧٠ پشکنینی تایبەت بە ئایدز ئەنجامدراوە، بەو هۆیەوە ۲٦ حاڵەتی هەڵگری ڤایروسەکە لە بیانیەکان دۆزراوەتەوە و دەست بەجێ رەوانەی وڵاتانی خۆیان کراونەتەوە.

رێکەوت حەمە رەشید راشیگەیاند”پڕۆگرامی بەرەنگاربوونەوەی ئایدز یەکێکە لە پڕۆگرامە کاراکانی پاراستنی تەندروستنی لە هەرێمی کوردستان کە پشکنین و دەسنیشانکردن و چارەسەرکردنی حاڵەتەکان و هۆشیاری تەندروستی لەخۆدەگرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com