وەزارەتی پێشمەرگە: هەموو وڵاتان گرێبەستی هاوکارییان نوێکردووەتەوە

0

نوچەنێت-هەولێر

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێ، هەموو وڵاتانی بیانی گرێبەستەکانی هاریکاری پێشمەرگەیان بۆ ساڵی ٢٠١٨ نوێکردووەتەوە، رەتیشیدەکاتەوە هیچ وڵاتێک هاریکاریییەکانی راگرتبێ.

لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگری بەرپرسی دەستەی ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: وەزارەتەکەی هەموو ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە، کە باس لە راگرتنی ئەو هاریکارییان دەکەن، کە وڵاتانی بیانی پێشکەشی پێشمەرگەی دەکەن.

 جێگری بەرپرسی دەستەی ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێ “خۆشبەختانە هەموو وڵاتانی گرێبەستی هاریکارییە دارایی و لۆجستییەکانیان بۆ پێشمەرگە نوێکردووەتەوە”.

بەرپرسە باڵاکەی پێشمەرگە دەڵێ، تاکو ئێستا هاریکارییە داراییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە بەردەوامن و بۆ ساڵی داهاتوو، بڕیارە ٤١٥ ملیۆن دۆلاری دیکە بۆ موچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەت دابیندبکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com