وەزارەتی ئەوقاف: لەدوای داخستنی فڕۆکەخانەکانی هەرێم هیچ کەسێك عەمرەی نەکردووە

0

نوچەنێت: تایبەت

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەدوای راگرتنی گەشتی فڕۆکەخانەکانی هەرێم، هیچ هاوڵاتییەك سەفەری بۆ وڵاتی سعودیە نەکردووە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی عەمرە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ئەو قاف و کارو باری ئایینی هەرێمی کوردستان، ساڵانە ١٥بۆ ١٩ هەزار کەس لە هەرێمی کوردستانەوە بەمەبەستی جێبەجێکردنی عەمرە سەردانی وڵاتی سعودیەدەکەن.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێم رایگەیاند “لەدوای راگرتنی گەشتی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان، هیچ هاوڵاتییەکی هەرێم سەفەری بۆ وڵاتی سعودیە نەکردووە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی عەمرە، چونکەی گەشتەکانی ئێمە راستەوخۆ لە نێوان هەولێر _ سعودیە و سلێمانی _ سعودیە بووە”.    

نەبەز ئیسماعیل، لەبارەی رێگای دیکە بۆ سەفرکردن دەڵێت “ئەگەر گەشتی عەمرە بکەینەوە، لە فڕۆکە خانەکانی  (هەرێم – بەغدا –  سعودیە) دەبێتە دوو گەشت بۆ هاوڵاتیان، کە ئەوەش تێچوویەکی زیاتری تێدەچێت و بۆ هاوڵاتیان بارێکی قورس دەبێت”.

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەئێستادا ئیشوکاری ٥٠ کۆمپانیایان تەواوکردووە و لە مەودوا، کە فڕۆکەخانەکانی هەرێم کرانەوە بۆیان هەیە هاوڵاتیانی هەرێم راستەوخۆ بگوازنەوە بۆ وڵاتی سعودیە،  بۆ ئەو مەبەستەش وەفدێکی باڵای ئەوقافی هەرێم کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرێوبەرایەتی حەج و عەمرەی عێراق کردووە.  

نەبەز ئیسماعیل داوا دەکات “لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و ئەوانەی دۆستی مرۆڤایەتین و ئاشتی کۆمەڵایەتییان دەوێت، هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ ئەوەی بەغدا رازیبکەن بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێم”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com