تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ل هه‌ر هه‌نگاوێکین بۆ ئاسایبونه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێم و گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی بۆ خه‌ڵكی كوردستان. ده‌شڵێت “داواكردنمان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی بۆ دژایه‌تی كه‌س نییه، به‌ڵكوو تاكتیكه به‌رامبه‌ر به‌غدا”.
دوای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مانه‌وه به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌دا، له ناو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌نگی پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ و كاتی ده‌بیسترێت، به‌ڵام پارتی و یه‌كێتی ره‌تیده‌كه‌نه‌وه و حكومه‌تی ئێستا به كاتی ده‌زانن. پارتی پێیوایە باشترین بژاردە بۆ ئێستا ئەنجامدانی هەڵبژاردنە.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، د. به‌هار مه‌حمود، ئەندام پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌باره‌ت به ده‌سپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵیه‌كانی لایه‌نه‌كانی هه‌ریمی كوردستان رایگه‌یاند: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ل هه‌ر هه‌نگاوێكه، كه تێیدا بارودۆخی كوردستان ئاسایی ببێته‌وه، به كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵیه‌كانیشه‌وه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی، وه‌ك كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵیه‌كانی رابردوو، بۆ كات كوشتن نه‌بێت، چونكه له ئێستادا هه‌رێمی كوردستان له بارودۆخێكی هه‌ستیاردایه و به‌غدا ده‌یه‌وێ هه‌موو مه‌رجه‌كانی خۆی به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا بسه‌پێنێت، بۆیه پێویستمان به یه‌كریزییه.
به‌هار مه‌حمود ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه گۆڕان داوای پێكهێنانی حكومه‌تێكی كاتی ده‌كات، بۆ دژایه‌تی هیچ کەس و لایه‌نێك نییه، به‌ڵكو بۆ به‌كارهێنانی تاكتیكه به‌رامبه‌ر به‌غدا، چونكه له ئێستادا به‌غدا ئه‌م حكومه‌ته به لاواز ده‌زانێت و ده‌یه‌وێ هه‌موو مه‌رجێكی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵیه‌كان، به‌هار مه‌حمود دەڵێت، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵیه‌كان باس كراوه، سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تیش بۆ لای لایه‌نه‌كان ئاماده‌كاریه‌كه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وانه.