بیژەن نامدار: بڕیارە نەوتی کەرکوک لەڕێگەی تەنکەرەوە رادەستمان بکەن

0

نوچەنێت-رووداو

وەزیری نەوتی ئێران لە بارەی نەوتی کەرکوکەوە رایدەگەیەنێت، بۆری نەوتی کەرکوک – قەسری شیرین رادەکێشین. دەشڵێت “هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک لەگەڵ بەغدا باس دەکەین”.

لەدوای ١٦ ئۆکتۆبەرەوە (داگیرکردنی کەرکوک بە پشتیوانی راستەوخۆی ئێران)، حکومەتی عێراق دەستی بەرسەر هەموو بیرە نەوتییەکانی کەرکوکدا گرت و بۆ هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک لە گەڵ ئیران رێککەوتنیان واژۆ کردووە.

بیژەن نامدار زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران لە کۆبوونەوەی ئۆپێک لە ڤیەننا سەبارەت بە نەوتی کەرکوک و فرۆشتنی لەڕێگەی ئێرانەوە راگەیاند: “لەبارەی نەوتی کەرکوکەوە ئێمە رێککەوتنی زۆرباشمان لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ ئەنجامداوە، لەقۆناغی یەکەمدا، بڕیارەکە وایە لەڕێگەی تەنکەرەوە نەوت رادەستمان بکەن، لە ١٥ هەزار بەرمیلەوە دەستپێبکات، تاوەکۆ ٦٠ هەزار بەرمیل. بەڵام گرینگترین بڕیار، کە دەبێ لەم بارەیەوە رێکبکەوین، راکێشانی بۆڕی نەوتە لە کەرکوکەوە بۆ ئێران”. 

وەزیری نەوتی ئێران هەروەها گوتی “حەفتەی داهاتوو لە ئێران کۆبوونەوەمان لەگەڵ برادەرانی سۆمۆ دەبێت، پەنا بەخوا رێککەوتنێک واژۆ دەکرێ بۆ ئەو بڕە سنووردارە، بەڵام ئەگەر توانیمان رێککەوتن دەکەین، بۆ دیراسەکردنی راکێشانی بۆری نەوت. بۆری نەوتەکە لە کەرکوکەوە بۆ قەسرشیرین یان خواروتر رادەکیشرێت”.

بیژەن نامدار زەنگەنە رەتیکردەوە، هیچ رێککەوتنێکیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردبێت و گوتی “رێککەوتنی ئێمە لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی عێراقە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com