نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا، په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كان دووپات ده‌كه‌نه‌وه

0

نوچەنێت

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان، لەگەڵ دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عیراق په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی واشنتۆن – هه‌ولێر و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دوا پێشهاته‌كانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه تاوتوێکرد.

بەپێی راگەیەندراوێکی ماڵپەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٣٠-١١-٢٠١٧، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عیراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

هەروەها له دیدارێكدا كه قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، باس له دوا پێشهاته سیاسییه‌كان و بارودۆخی ئه‌منیی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه و ره‌شنووسی پڕۆژەیاسای بودجه‌ی گشتیی عیراقی فیدراڵ، كرا.

بەپێی راگەیەندراوەکە، له دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی واشنتۆن ـ هه‌ولێر و په‌ره‌پێدانی زیاتریان له بواره جیاوازه‌كاندا به شێوه‌یه‌ك، كه له به‌رژوه‌ندیی هه‌ردوولادا بێت، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.

لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کە تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دوا پێشهاته‌كانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.

لەکۆتایدا ، هه‌ردوولا ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و دیالۆگێكی جددیی نێوان حكوومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان، له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوری عیراق، دوپات كرده‌وه.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com