تایبه‌ت: نوچه‌نێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی پێكهێناوه بۆ دیاریكردنی زیانه‌كان و كه‌سانی زیانلێكه‌وتووی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی سنوری سلێمانی بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه، دەشڵێت “هاوڵاتیان له هه‌ر كه‌موكوڕیه‌ك ده‌توانن سكالا تۆماربكه‌ن” .
ڕۆژی ١٢/١١/٢٠١٧ بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به گوڕی ٧.٢، سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیانی گرته‌وه، قه‌زایی ده‌به‌ندیخان زیانی زۆری به‌ركه‌وت، به جۆرێك به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان نزیكه‌ی ١٠٠ خانوی هاونیشتمانیان ڕووخان له‌گه‌ڵ چه‌ندین باڵه‌خانه‌ی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی، هاوكات حكومه‌تی هه‌ریم نزیكه‌ی ٣ ملیار دیناری بۆ زیانه‌كانی بومه‌له‌رزه‌ك ته‌رخانكرد.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ئازاد محمد ئه‌مین، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی سه‌باره‌ت به ناڕه‌زای دانیشتوانی ده‌ربه‌ندیخان له ده‌نگۆی ده‌رهێنانی ناوی هه‌ندێ هاوڵاتی زیانلێكه‌وتوو گۆڕینی به كه‌سانی دیکە رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی له لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان نارده ده‌به‌ندیخان و شاره‌زوور، بۆ دیاریكردنی بڕی زیانه‌كان و كه‌سانی زیانلیكه‌وتوو. هاوكات له ناو شاره‌كه‌ش لیژنه‌یه‌كی شاره‌وانی و لیژنه‌یه‌كی كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ و كه‌سایه‌تیه‌كی شاره‌كه دروستكراوه، بۆ دیاریكردنی كه‌سانی راسته‌قینه‌ی زیانلێكه‌وتوو.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی دڵنیایی ده‌داته خه‌ڵكی ده‌ربه‌ندیخان و گوتی، ئه‌نجومه‌ن هه‌موو هه‌وڵی خۆی ده‌دات بۆئه‌وه‌ی كه‌سانی زیانلێكه‌وتوو قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، هه‌ر هاوڵاتیه‌كیش سكاڵای هه‌بێت، ده‌توانێت سكاڵا تۆماربكات بۆئه‌وه‌ی به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ین.