مەلا بەختیار: لە ناو یەكێتیدا هەلپەرستی زاڵە و پیلانگێڕی دژمان قبوڵ ناكەین

0

نوچەنێت

لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێنی رایدەگەیەنێت، لەماوەی شەش مانگی داهاتوودا هاوكێشەكانی ناوچەكە گۆڕانكاری گەورەی بەسەردا دێت و دووپاتیشی دەكاتەوە لە ناو یەكێتیدا هەڵپەرستی زاڵە، ئیتر پینەو پەڕۆی كێشەكانمان كۆتایی هات‌

بە گوێرەی میدیاكانی یەكێتی نیشتمانی کوردستان، لە میانەی بەڕێوەچوونی كۆبونەوەیەكدا، كە لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەڕێوەچووە هەریەكە لە “مەلا بەختیار، عومەر فەتاح، حاكم قادر حەمەجان” لێپرسراو و ئەندامانی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی، مستەفا چاوڕەش ئەندامی سەركردایەتی، ئامادیی بوون لەگەڵ فەرماندەكانی یەكەی 70 ی هێزی پێشمەرگەدابووە، مەلابەختیار لەسەر چەند پرسێك قسەی كردووە.

لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێنی گوتوویەتی: بە دڵنیاییەوە سێ تا شەش مانگی تر، هاوكێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هاوكێشەكانی عێراق، هاوكێشەكانی كوردستانیش بەرەو گۆڕانكاری دەڕۆن. ئەمریكا، فەرەنسا، بەریتانیا، بەرنامەیان وایە، كە چنگیان زیاتر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌ و نەوتی كەنداو گیر بكەن، بۆ ئەوەی ئەمەش بكەن ئێستا هاتوون، كە بەرەی سوننە، بەرەی وڵاتە نەوتییەكانی سوننە، بەهێز دەكەن.

مەلا بەختیار گوتیشی: سوننەكان كۆبوونەتەوە گەیشتوونەتە دوابڕیار، كە ئەم حكومەتە تایفییە لە عێراق قبوڵ ناكەن، بەهیچ شێوەیەكیش هەڵبژاردن لە عێراق قبوڵ ناكەن، هەر بۆیە ئێستاش بەشێكیش لە شیعەكان هەڵوێستیان وەرگرتووە و چونەتە پاڵ سوننە، كە هەڵبژاردن لە عێراق قبوڵ ناكەن.

بەرپرسی دەستەی كارگێڕی سەبارەت بە دۆخی ئێستای ناوخۆی یەكێتیش دەڵێت “بەداخەوە ئێستا هەلپەرستی زاڵە، لەجیاتی ئەوەی بێین لێكۆڵینەوە بكەین‌ و راستییەكان بۆ كۆمەڵانی خەڵك روون بكەینەوە، بەڵام بەداخەوە ئەوە نەكراوە، ئیتر پینەو پەڕۆی كێشەكانمان كۆتایی هات‌. بەڵام ئەگەر پلانگێڕیمان بەرامبەر بكرێت، ئەوا ئێمەش لەگەڵ هەڤاڵەكانمان بێدەنگ نابین لەو پیلانگێڕییە.

لەبارەی رووداوەكانی كەركوك‌ و ناوچە دابڕێنراوەكانیش مەلا بەختیار جەختیكردەوە، پێویستە لێكۆڵینەوە بكرێت، ئەو كات لە لێكۆڵینەوەكان دەركەوت، كە كێ تاوانبارە، بۆ میللەتەكەمانی ئاشكرابكەین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com