
بیلال سلێمان رەتی دەکاتەوە هەوڵی رفاندنی کەسی دابێت
نوچەنێت
دوای ئەوەی بەڕێوەبەری پۆلیسی رانیە رایگەیاند، دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پەڕلەمانتارێکی کۆمەڵی ئیسلامی دەرکردووە بەتۆمەتی رفاندنی هاووڵاتیەک بەمەبەستی کوشتنی، ئەو پەڕلەمانتارە رەتی دەکاتەوە کە هەوڵی رفاندنی کەسی دابێت.
بەڕێوەبەری پۆلیسی رانیە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ناوخۆ رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی گومانیان لەهاوڵاتییەک هەیە بە مۆبایل بێزاری کردبن، پاسەوانەکانی پەڕلەمانتار بیلال سلێمان هاوڵاتییەکیان رفاندووە، دواتر خزمەکانی بەمەیان زانیوەو هاوڵاتیەکەیان ناردووەتە ئاسایش، ئێستا ئەو هاوڵاتیە جێی لولەتفەنگ و مسکە دەمانچە بەجەستەیەوە دیارە، و سکاڵای تۆمار کردووە، بۆیە دادوەر بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ئەو پەڕلەمانتارەو برایەکی و پاسەوانەکانی دەرکردووە.
بەڵام لای خۆیه‌وه بیلال سلێمان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی، ئەو هەواڵە رەتدەکاتەوەو لە رونکردنەوەیەکدا دەڵێت” ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ی كێشه‌كه‌یان له نێواندایه خزمی یه‌كترن و منیش خزمی ه‌ه‌ردو بنه‌ماڵه‌كه‌م ، بۆیه شه وی 27 له سه ر 28 هه‌وڵمدا ئه‌حمه‌د مام ئاغا كه ناسراوه به “دیاری” و یه‌كێكه له لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانی كێشه‌كه بیبینم ، دوای ئه وه‌ی پرسیارمان كرد وتیان له دوكانه به‌ڵام كاتیك چوین بو دوكانه كه داخرابوو رویشتبو ، له‌و كاته‌دا ته‌له‌فۆنێكمان بۆهات و پێمان وترا ئه‌حمه‌د مام ئاغا كه تۆ هه‌واڵی ئه پرسیت وا لیره یه ده ته وێت پێیبڵین بوه‌ستێت تۆ كارت پێی هه‌یه بۆیه منیش وتم پێم باشه پێی بڵین ده مه‌وێت قسه‌ی له‌كه‌ڵ بكه م، كاتێ گه‌یشتینه شوینه‌كه بینیمان به‌شه‌ڕ هاتون و، ئه‌حمه‌دی مام ئاغا به بۆكس خه‌نجه‌ر كه‌تۆته شه‌ڕكردن و منیش ته نها شۆفێره‌كه‌م له‌گه‌ڵ بوو هیج پاسه‌وانیكی ترم له‌گه‌ڵ نه‌بوو بۆیه شۆفێره‌كه‌م دابه‌زی و بۆكس خه‌نجه‌ره‌كه‌ی لێسه‌ند . له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌حمد مام ئاغا به رده وام په‌لاماری ئه‌داو هه‌ندێك سوكایه‌تیشی به‌من كرد ، بۆیه
له‌و كاته‌دا ته‌له‌فۆنمان كرد بۆ به‌ڕێز كاك حه‌یده‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی ڕانیه و كیشه‌كه‌مان پێڕاگه‌یاند ، به‌رێزیشیان داوای لێكردین ئه‌گه‌ر ده‌كریت ئه‌حمه‌د مام ئاغا به‌رینه ئاسایش و ڕاده‌ستی بكه‌ین ، ئێمه‌ش له‌سه‌ر داوای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی ڕانیه ئه‌حمد مام ئاغامان برده ئاسایش و ڕاده‌ستمان كرد”.
دەقی روونکردنەوەکەی بیلال سلێمان
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له بیلال سلێمانه‌وه بۆ ڕای گشتی خه‌ڵكی كوردستان
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له بیلال سلێمان
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ڕای گشتی خه‌ڵكی كوردستان
له‌سه‌ر كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی چوارقورنه
به‌ڕێزان ماوه‌یه‌كه له شاری ڕانیه كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا دروست بووه و چه‌ند جارێكیش داواكراوه ئێمه ه‌ه‌وڵی ناوبژیوانی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بده‌ین .
ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ی كێشه‌كه‌یان له نێواندایه خزمی یه‌كترن و منیش خزمی ه‌ه‌ردو بنه‌ماڵه‌كه‌م ، بۆیه شه وی 27 له سه ر 28 هه‌وڵمدا ئه‌حمه‌د مام ئاغا كه ناسراوه به “دیاری” و یه‌كێكه له لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانی كێشه‌كه بیبینم ، دوای ئه وه‌ی پرسیارمان كرد وتیان له دوكانه به‌ڵام كاتیك چوین بو دوكانه كه داخرابوو رویشتبو ، له‌و كاته‌دا ته‌له‌فۆنێكمان بۆهات و پێمان وترا ئه‌حمه‌د مام ئاغا كه تۆ هه‌واڵی ئه پرسیت وا لیره یه ده ته وێت پێیبڵین بوه‌ستێت تۆ كارت پێی هه‌یه بۆیه منیش وتم پێم باشه پێی بڵین ده مه‌وێت قسه‌ی له‌كه‌ڵ بكه م، كاتێ گه‌یشتینه شوینه‌كه بینیمان به‌شه‌ڕ هاتون و، ئه‌حمه‌دی مام ئاغا به بۆكس خه‌نجه‌ر كه‌تۆته شه‌ڕكردن و منیش ته نها شۆفێره‌كه‌م له‌گه‌ڵ بوو هیج پاسه‌وانیكی ترم له‌گه‌ڵ نه‌بوو بۆیه شۆفێره‌كه‌م دابه‌زی و بۆكس خه‌نجه‌ره‌كه‌ی لێسه‌ند . له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌حمد مام ئاغا به رده وام په‌لاماری ئه‌داو هه‌ندێك سوكایه‌تیشی به‌من كرد ، بۆیه
له‌و كاته‌دا ته‌له‌فۆنمان كرد بۆ به‌ڕێز كاك حه‌یده‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی ڕانیه و كیشه‌كه‌مان پێڕاگه‌یاند ، به‌رێزیشیان داوای لێكردین ئه‌گه‌ر ده‌كریت ئه‌حمه‌د مام ئاغا به‌رینه ئاسایش و ڕاده‌ستی بكه‌ین ، ئێمه‌ش له‌سه‌ر داوای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی ڕانیه ئه‌حمد مام ئاغامان برده ئاسایش و ڕاده‌ستمان كرد .
منیش له ئاسایشی رانیه داوایه‌كی یاسایم له سه ر ئه‌حمد مام ئاغا تومار كرد له سه‌ر ئه‌و سوكایه‌تیه‌ی به‌رامبه‌رم كردبوی ، له‌به‌رده‌م به‌رێز دادوه‌ری رانیه ئاماده‌بوم وه له‌به‌رامبه‌ر دادوه‌ر داوا یاساییه‌كه‌م تائكید كرده‌وه . دواتریش بنه‌ماڵه‌كه‌ی تر( عومه‌ر عوسمان ) دوای ئه‌وه‌ی بێ ئومیدبون كه‌لایه‌نی به‌رامبه‌ر ئاماده‌ی گفتوگۆ نابێت بۆ چاره‌سه‌ر بۆیه سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر ئه‌حمه‌د مام ئاغا تۆمار كرد و سه‌ره‌نجامیش دادگا بڕیاری ده‌ستگیركردنی ناوبراوی ده‌ركرد .
بۆیه لێره‌وه به هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانی ڕاده‌گه‌یه‌نم ، نه خۆم و نه هیچ كام له پاسه‌وانه‌كانم په‌یوه‌ندیان به ڕفاندنی هیچ كه‌سێكه‌وه نیه و ئه‌وه‌شی له چه‌ند ده‌زگایه كی راكه‌یاندن و لاپه‌ڕه‌یه‌كی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و چه‌ند سایتێكه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه ، گوایا پاسه‌وانه‌كانم كه‌سێكیان ڕفاندووه ، دووره له ڕاستیه‌وه و بۆ مه‌رامی سیاسیی چه‌واشه‌كارانه ئه‌و جۆره درۆ و بوختانانه بڵاو ده‌كرێته‌وه .بویه هیوادارم چیتر كیشه كومه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆ مه‌رامی سیاسی به كارنه‌هێنرێن
بیلال سلیمان
28-6-2012
رونکردنەوە … بیلال سلێمان رەتی دەکاتەوە هەوڵی رفاندنی کەسی دابێت
0
Share.