نوێنەری سێ حیزب لە پەرلەمانی کوردستان بانگێشتی هەڵبژاردنەکانی رۆژئاوا

0

نوچەنێت:تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی رایدەگەیەنێت، بۆ بەSداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی رۆژئاوای کوردستان، سێ فراکسیۆنی پەرلەمان بانگهێشتکراون.

بڕیارە رۆژی ١-١٢-٢٠١٧، سێ‌ هەڵبژاردن لەرۆژئاوای کوردستان بەرێوەبچێت، کە  بریتین لەهەڵبژاردنی شارۆچكەكان، شارەوانییەكان ‌و كانتۆنەكان لە رۆژئاوای کوردستان.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، شوان شێخ ئەحمەد ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان، لەبارەی بەشداریکردنی نوێنەری پەرلەمانی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی رۆژئاوا رایگەیاند”ئەوەندەی من ئاگاداربم، هەر یەك لەفراکسیۆنەکانی، پارتی، گۆڕان و یەکێتی، لەپەرلەمانی کوردستان، بانگهێشتنامەیەکیان لە رۆژئاوی كوردستانەوە پێگەیشتووە، بۆئەوەی ئامادەییان هەبێت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنەکانی رۆژئاوا”.

شوان شێخ ئەحمەد، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە چوونی نوێنەری ئەو سێ فراکسیۆنەی پەرلەمانی کوردستان، بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەكانی رۆژئاوای كوردستانە، نوێنەری فراکسیۆنی پارتیش ئامینە زکری-یە. هەروەها لەبارەی دواخستنی کۆبوونەوەی ئەمڕی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند”بەهۆی ئامادەنە کردنی راپۆرتەوەبووە، رەنگە لە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوە بکرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com