ناوه‌ڕۆكی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عیراق بڵاوكرایه‌وه

0

نوچەنێت

سه‌ركۆماری عیراق رایگه‌یاند،  هه‌ولێر و به‌غدا خوازیارن له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا له ‌ریگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆیه‌كی گشتی و بونیاتنه‌ره‌وه،‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و بگه‌نه‌ لێكگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگی و هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌كی نوێ، به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ به‌رژوه‌ندیی هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراقدا بێت.

ماڵپه‌ڕی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌ ،كه‌ “سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٩-١١-٢٠١٧، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ دکتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراقی فیدراڵ كۆبوونه‌وه‌”.

بەپێی ماڵپه‌ڕی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم  “له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی و كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دوا پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، گفتوگۆ كران”.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، كه‌ لای‌ خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك كۆماری عیراقی بۆ نزیككردنه‌وه‌‌ی بیروبۆچوونه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌رز نرخاند و ئاماده‌یی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگ و گفتوگۆیه‌كی جددی و بنیاتنه‌ر، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ به‌مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی دۆخی ئێستا ده‌ربڕی، به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ به‌رژوه‌ندیی هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراقدا بێت‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com