تایبه‌ت:نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، لایه‌نه كوردیه‌كان له‌گه‌ل حه‌لی ده‌ستورن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی كه‌ركوك، به‌ڵام عه‌ره‌ب و توركمان داوا ده‌كه‌ن، په‌رله‌مان پرسی كه‌ركوك یه‌كلابكاته‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له په‌رله‌مانی عێراقه، لایه‌نه‌كانی ناو كه‌ركوك ، هێشتا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كه‌ركوك و چۆنیه‌تی هه‌لبژاردن تێیدا نه‌گه‌شتونه‌ته ریككه‌وتن.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، محەمەد عوسمان په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌ت به گفتوگۆی لایه‌نه‌كانی كه‌ركوك بۆ ریككه‌وتن له‌سه‌ر یاسایی هه‌لبژاردن له كه‌ركوك رایگه‌یاند، لایه‌نه‌كانی كه‌ركوك سه‌رقاڵی گفتوگۆن بۆ گه‌یشتنه ریككه‌وتنێكی هاوبه‌ش له‌سه‌ر یاسای هه‌بژاردن له كه‌ركوك، یه‌ڵام تا ئیستا نه‌گه‌شتوینه‌ته ریككه‌وتن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی، هۆكاری نه‌گه‌شتنه ئه‌نجامی لایه‌نه‌كانی كه‌ركوك بۆ پێکهاته‌ی عه‌ره‌ب و توركمان ده‌گێریته‌وه چونكه”ئه‌و دوو پێكهاته‌یه داوای نا ده‌ستوری ده‌كه‌ن. داوا ده‌كه‌ن په‌رله‌مان كیشه‌كانی كه‌ركوك چاره‌سه‌ربكات له باتی ده‌ستور ، لایه‌نی كوردیش ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه”.