نوچەنێت: تایبەت
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه عێراقیه‌كان رایانگه‌یاندوه، هه‌ركات پۆلیسی ناوخۆی كه‌ركوك بتوانێت دۆخی ئه‌منی كه‌ركوك بپارێزێت ئه‌كشیێنه‌وه .
ئه‌مڕۆ چوار شه‌مه ٢٩-١١-٢٠١٧، میدیاكان وێنه‌ی هاتنی هێزێكی ئه‌مریكییان بڵاوكردەوە، كه گه‌شتونه‌ته شاری كه‌ركوك و له سه‌ربازگه‌ی كه‌یوان جێگیربوون.
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی لیستی برایه‌تی كه‌ركوك، له ئه‌نجومه‌نی پاریزگای كه‌ركوك،سه‌باره‌ت به هاتنی هیزێكی ئه‌مریكی بۆ ناو شاری كه‌ركوك رایگه‌یاند، به فه‌رمی له هاتنی ئه‌و هێزه ئه‌مریكیانه ئاگادارنه‌كراوین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بیستومانه ئه‌و هێزه‌ی كه هاتون هێزێكی فره ڕه‌گه‌زی هاوپه‌یمانانە و ژماره‌یان ٤٠ئۆتۆمبێلی سه‌ربازییه . له سه‌ربازگه‌ی كه‌یوان جێگیربون .
سه‌باره‌ت به ڕۆڵی داهاتوی حه‌شدی شه‌عبی و هیزه عیراقیه‌كانی دیكه، له‌ناو شاری كه‌ركوك ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری گوتی ، حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو كه‌ركوك نه‌ماون، ته‌نها دژه‌تیرۆری عێراقی و هێزه‌كانی دیكه لێره‌ن، به‌ڵام رایانگه‌یاندوه، هه‌ركات پۆلیسی ناوخۆی كه‌ركوك توانیان بارودۆخی ئه‌منی بپاریزن ئه‌وان ده‌كشێنه‌وه. ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ، له ئیستا دۆخی ئه‌منی كه‌ركوك، شڵه‌ژاوه و ته‌نها به پۆلیس كۆنتڕۆڵ ناكریت، بگره به هێزه عیراقیه‌كانیش به ته‌واوی سه‌قامگیرنه‌كراوه.