نوچەنێت:تایبەت
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەما نی عێراق رایدەگەیەنێت، پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠١٨ ی عێراق، گەیشتووەتە پەرلەمان، بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو لەدانیشتنێکی نائاساییدا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت.
له ماوهی رابردوودا ئهنجومهنی وهزیرانی عیراق، رهشنوسی بودجهی ساڵی ٢٠١٨ ی عێراق پهسهند كرد، تێیدا پشكی ههرێمی كوردستان له١٧% كهمكرایهوه بۆ ١٢،٦٧%، ئهمهش نیگهرانی بهرپرسانی ههرێمی لێكهوتهوه و داوایان له حكومهتی عیراق كرد، پێداچوونهوه به پرۆژهیاساكهدا بكات.
لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، مسعود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هاتنی پڕۆژە یاسای بودجە بۆ پەرلەمانی عێراق ریاگەیاند”ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٩-١١-٢٠١٧ پڕۆژەیاسی بودجەی ٢٠١٨ ی عێراق گەیشتە پەرلەمان، هەرچەندە پەرلەمان رۆژی شەممەوە لەپشودایە، بەڵام بەهۆی هاتنی پڕۆژەیاسا کە بۆ پەرلەمان، بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو لەدانیشتنێکی نائاسایی دا ، بخرێتە بەرنامەی کارەوە بۆ ئەوەی خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران روونیشیکردەوە، کە دوای گفتوگۆ کردنی لیژنەی دارایی لەسەر پڕۆژەیاساکە و ئامادەکردنی راپۆرتی لیژنەکە، بە هەمان شێوە لەدانیشتنێکی نائاساییدا، دەبێت خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت، دوای وەرگرتنی تێبینی پەرلەمانتاران و ئامادەکردنی راپۆرتی دارایی لەدانێشتنێکی نائاساییدا دەخرێتە دەنگدانەوە.
مسعود حەیدەر، لەبارەی پشیکی هەرێم لە بودجەی عێراق دەڵێت”بەپێی زانیاریەکانی دەست من کەوتووە، ئەو پشکەی کە پێشتر بۆ هەرێم دیاریکرابوو، کە ١٢،٦٧% بوو لابراوە، بەڵام باسی ژمارە نەکراوە”.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، کە لە پڕۆژەیاساکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کەپشکی هەرێمی کوردستان پەپێی رێژەی دانیشتوانی هەرێم دەبێت، گویشی”بەپێی بەیاناتی وەزارەتی بازرگانی عێراق، پشکی هەرێم دەبێتە ١٣%، بەڵام ئەگەر بەیاناتی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بەکار بهێنن دەبێتە ١٤%”.
ئەو ئەندام پەرلەمانەی گۆڕان جەختی لەوەشکردەوە ، کە دەبێت فراکسیۆنە کوردیەکان یەك هەڵوێستبین لەسەر پرسی بودجە”سوننەکان ناڕازین لەسەر ئەو پارەی تەرخانکراوە بۆ ئاوەدانکردنەوەی، ئەو ناوچانەی کە لە دەستی داعش رزگارکراون، بۆ یە ئەگەر پەرلەمان نەتوانێت پڕۆژە یاساکە تێپەڕێنێت، بێگومان ئەوکاتە مومکینە بیگەڕێنێتەوە بۆ حکومەتی عێراق”.