بەرپرسێکی روسی: ئەبوبەکر بەغدادی مانگی رابردوو لە رەقە کوژراوە

0

نوچە-مهر

سەرۆکی لیژنەی بەرکری ئەنجومەنی سوریا رایدەگەیەنێt, کە سەرکردەی داعش مانگی رابردوو لە شاری رەقەی سوریا کوژراوە.

ڤیکتۆر بوندارۆف، سەرۆکی لیژنەی بەرگری ئەنجومەنی روسیا دەڵێت، پێمانو ایە کە ئەبوبەکر بەغدادی، سەرۆکی گروپی تیرۆریستی داعش، لە کۆتایی مانگی رابردوو لە نزیک شاری رەقە کوژراوە.

بوندارۆف دەشڵێت، هیچ زانتارییەک سەبارەی گەڕانەوەی بەغدادی لە بەر دەستدا نییە. زانیارییەکانی پەیوەست بە مانەوەی بەغدادی لە ژیاندا، زیاتر بە مەبەستی بردنە سەرەوەی مۆڕاڵی چەکدارانی داعشە و خودی داعش ئەم هەواڵەی بڵاو کردۆتەوە.

جبار المعموری،یەکێک لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی پێشتر رایگەیاندووە، ئەمریکیەکان بەغدادیان دەستگیر کردووە. رایان دیلۆن،گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش جەخت لەوەدەکاتەوە، کە هیچ زانیارییەکیان دەربارەی چارەنووسی بەغدادی لە بەرەدستدا نییە و ئەوەی کە ناوبراو ماوە یان کوژراوە، ناکرێ بە هیچ شێویەک پشتڕاست بکرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com