هادی عامری: کۆنتڕۆڵکردنی کەرکوک بەهۆی رێککەوتنی پێشوەختەوە بووە

0
 

نوچەنێت

فەرماندەی گشتی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، رایدەگەیەنێت، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کەرکوک پێشوەختە هەماهەنگییەکی بەرزیان بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە هەبووە. دەشڵێت “کشانەوەی پێشمەرگە بەهۆی بێتوانایی شەرکردنەوە نەبوو، بەڵکوو هەستکردنێکی بەرز بووە بە بەرپرسیارێتی لەلایەن پێشمەرگەوە“.

ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاکانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران) بە ڕێککەوتن لەگەڵ گروپێکی ناو یەکێتی، پەلاماری خورماتوو، کەرکوک و خانەقینیان دا و دەستیان بەسەرداگرت و سەدان هاوڵاتی کوردیان شەهید و بریندار کرد و زیاتر لە  ١٧٥ هەزار کەسیش لەو سنوورە ئاوارە بوون.

دواتر ڕۆژی 18ی ئۆکتۆبەر کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند ”ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکوک و خورماتوو لە ئەستۆی کاڵفامەکانی نێو یەکێتی دایە“.

لە میانی لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان، (knn) هادی عامری، فەرماندەی گشتی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، ئاماژەی بە رێككه‌وتنی گروپەکەی نێو یەکێتی کرد و ئاشکرای کرد ”هەماهەنگی و هاوکارییەکی بەرز لەگەڵ برایانی کورد و فەرماندەکانی پێشمەرگە هەبوو، کە پاشەکشە بکرێت و ڕێگە بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بدرێت بۆ پێشڕەویکردن لە پارێزگای کەرکوک. بۆیە بە دەمەوەهاتنی پێشمەرگە لەلایەن هەندێک لە فەرماندەکانی پێشمەرگە زۆر باش بوو و لێکتێگەیشتن هەبوو“.

عامری پێچەوانەی لێدوانی فەرماندەکانی سەر بە گروپەکەی یەکێتی، کە باسیان لەوە دەکرد، بەهۆی نەبوونی چەکی پێویست و دوای شەڕکردن لە ناوچەکە کشاونەتەوە، دەڵێت ”کشانەوەی پێشمەرگە وەک بۆچوونی هەندێک کەس نییە، کە پێشمەرگە توانای شەڕکردنی نییە یان ڕایانکردووە و پاشەکشەیان کردووە، بەڵکوو هەستکردنێکی بەرز بووە بە بەرپرسیارێتی لەلایەن پێشمەرگەوە“.

دەقی لێدوانەکە:

هادی‌ عامری‌ – ئه‌مینداری‌ رێكخراوی‌ به‌در و سه‌ركرده‌ له‌ حه‌شدی‌ شه‌عبیی‌
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com