وەزارەتی دارایی، رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی پارەی هاندانی تەندروستی، دەربڕیوە 

0

نوچەنێت

وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی چوار ملیار و ١٠٠ ملیۆن دینار، دەربڕیوە، وەک ھاندان و ئێشکگری بۆ وەزارەتی تەندروستی.

بەپیی نوسراوێک کە واژۆی رابەر سدیق، بریکاری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی لەسەرە، دەڵێت”رازین بە خەرجکردنی بڕی چوار ملیار و ١٠٠ ملیۆن دینار، وەک هاندان و ئێشکگری بۆ دیوانی وەزارەتی تەندروستی، پارەکە بۆمانگی ٤ ی ٢٠١٧ یەو بەسەر ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمدا، دابەش دەکرێت”.

هاوکات لە نووسراوەکەدا وەزارەتی دارایی، پشکی پارێزگا و ئیدارەکان دیاری کراوە بەم شێوەی خوارەوە:

١- پارێزگای هەولێر، بڕی ملیارێک و ٥٠٠ ملیۆن دینار خەرجدەکرێت.

٢- پارێزگای سلێمانی، بڕی یەك ملیار و ٢٥٥ ملیۆن دینارە خەرج دەکرێت.

٣-  پارێزگای دهۆک، بڕی ٨٥٠ ملیۆن دینار خەرج دەکرێت.

٤- ئیدارەی گەرمیان، بڕی ١٠٠ و سێ ملیۆن دینار خەرج دەکرێت.

٥- ئیدارەی راپەڕین، بڕی ١٠٠ و شەست و پێنج ملیۆن دینار خەرج دەکرێت.

٦- قەزای کۆیە، ٨٠ ملیۆن دینار و بۆ چەمچەماڵ، ١٠٠ ملیۆن دینار خەرج دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com