
بەهۆی فڕاندنی هاوڵاتییەک بەمەبەستی کوشتنی، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پەڕلەمانتارێکی کۆمەڵی ئیسلامی دەرکرا
نوچەنێت
بەهۆی ئەوەی گومانیان لەکەسێک هەبووە کە بە مۆبایل هەراسانی کردبن، پاسەوانەکانی بیلال سلێمان جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، هاوڵاتییەک بەنیازی کوشتنی دەفرێنن، دادوەری لێکۆڵینەوەش بریاری دەستگیرکردنی بیلال سلێمان و پاسەوانەکانی دەدات.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ناوخۆ، بههۆی ئهوهی پاسهوانهكانی (بیلال سلێمان) پهرلهمانتاری فراكسیۆنی كۆمهڵی ئیسلامی لهپهرلهمانی كوردستان، شهوی ڕابردوو كهسێكیان لهناحیهی چوارقورنه ڕفاندووه، ئهمڕۆ دادوهری دادگای ڕانیه فهرمانی دهستگیركردنی بۆ ئەو پهرلهمانتارهو براكهیو پاسهوانهكانی دهركردووە.
عهمید (لهشكر سهعید ئهحمهد) بهڕێوهبهری پۆلیسی ڕانیه بهNNA ڕاگهیاندووە، کە دادوەر فەرمانی گرتنی بیلال سلێمان و پاسەوانەکانی و برایەکی دەرکردووە، بریاری دەستبەسەرداگرتنی هەردوو ئۆتۆمبێلەکەو کەلوپەلەکانیشی دراوە”.
عەمید لەشکر ئەوەشی وتووە” ئەو هاوڵاتییە وتویەتی کە بەنیازی کوشتن رفاندویانە بۆ نزیکی بەحرەکە، بەڵام خزمەکانی زانیویانەو پەیوەندییان بە براو خزمەکانی بیلال سلێمانەوە کردووە، و ئەو هاوڵاتییەیان ناردۆتە ئاسایش و سکاڵایان تۆمارکردووە، بەجەستەی ئەو هاوڵاتییەوە جێی لێدان دیارە کە بەدەسکەدەمانچەو لولەتفەنگ لێی دراوە”.
لەبارەی کێشەکەی ئەو هاوڵاتیەو بیلال سلێمانەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی رانیە دەڵێت” لەرێی مۆبایلەوە کەس و کاری بیلال سلێمان هەراسان کراوەو ئەویش گومانی لەو کورە هەبووە، بۆیە چوونەتە سەری، بەڵام با ئەوەش بوبێت هیچ کەس بۆی نییە، کەس دەستگیر بکات و بچێتە سەرکەس بەبێ بریاری دادگا، هەتا دادگاش بڕیار بدات، ئەوان بۆیان نییە خەڵک دەستگیر بکەن دامودەزگای تایبەمەند هەیە”.
هەروەها وتیشی ئەو هاوڵاتیەش دەستبەسەرە، چونکە سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە کە خەڵکی هەراسان کردووە بە مۆبایل، بۆیە دادوەر داوای لە کۆڕەک تیلیکۆم کردووە، تا بزانێ ئایا ئەو مۆبیلە لای ئەم تۆمەتبارەیە یان لای ئەم نییە.
بەهۆی فڕاندنی هاوڵاتییەک بەمەبەستی کوشتنی، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پەڕلەمانتارێکی کۆمەڵی ئیسلامی دەرکرا
0
Share.