تاقیکردنەوە موشەکیەکەی پیونگ یانگ، کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە

0

نوچە-ئاژانسەکان

نوێترین تاقیکردنەوەی موشەکی کۆریای باکور، کاردانەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەدوادا بوو- و لە سەر داوای ئەمریکا، کۆریای باشور  وژاپۆن، ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش کۆدەبێتەوە.

کۆریای باکور شەوی رابردوو ،موشەکێکی بالیستی لە رۆژئاوای ئەم وڵاتە بەرەو رۆژهەڵات تاقیکردەوە، کە دوای بڕینی مەودای هەزار کیلۆمەتر لە سەر دەریای ژاپۆن کەوتە خوارەوە  و کاردانەوەی کۆریای باشور، ژاپۆن، ئەمریکا، ناتۆ و روسیای بەدواوە بوو.

ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی کۆریای باشور دوابەدوای ئەم تاقیکردەوە موشەکییە دەستی دایە مانۆڕی ئاسمانی، زەمینی و دەریایی کە ٢٠ خولەکی خایاند.

مۆئە جائە ئین، سەرۆکی ئەم وڵاتە وێڕای داواکاری بۆ پێکهێنانی کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش، هۆشداری دایە پیانگ یان کە بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ.

هەرم لەم پەیوەندییەدا، تۆکیۆ جەختی کردەوە کە موشەکی ئاماژەپێدراو، دوای ٥٠ خولەک لە ئاوەکانی ژاپۆن کەوتۆتە خوارەوە. یوشیدی سۆگا، سکرتێری گشتی ئەنجومەنی وەزیران  گوتی، شینزۆ ئابە، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن بەشداری لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات وئەم کردەوەی پیونگ یانگی، بە هەنگاوێکی توندوتیژ وەسف کرد.

دوانەدوای ئەم تاقیکردنەوە موشەکیە، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن و سەرۆکی ئەمریکا، لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا جەختیان لە سەر هاوکاری  وهاوپەیوەندی هەردوو وڵات لە بەرەنگاربوونەوەی کۆریای باکور کردەوە.

دۆناڵد ترەمپ، وێڕای مەحکوم کردنی تاقیکردنەوە موشەکیەکە، جەختی کردەوەلەوە کە ئەم  کردەوەی کۆریای باکور هیچ گۆڕانکارییەک سەبارەت بە سیاسەتەکانی واشنتۆن بەرامبەر بە کۆریای باکور، دروست ناکات.

پێنتاگۆن لە دوتوێی راگەیێندراوێکدا، رایگەیاند کە تاقیکردنەوە موشەکیەکەی پیونگ یانگ کە پێدەچێ کیشوەر بڕ بێت، بە هیچ جۆرە هەڕەشەیەک بۆ سەر خاکی ئەمریکا و هاوپەیمانانی هەژمار ناکرێت، بەڵام جەیمز ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمریکا گوتی، ئەم موشەکە هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو جیهان.

لە لایەکی دیکەوە، رێکس تیلێرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە وڵاتانی جیهان کرد، گوشاری دبلۆماسی و سیاسی بخەنە سەر پیونگ یانگ، هاوکات جەختیشی کردەوە کە واشنتۆن خوازیاری چارەسەری سیاسیانەی دۆسیەی موشەکی کۆریای باکورە.

لە لایەکی دیکەوە، یێنس ستولتێنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ، ئەم تاویکردنەوە موشەکیەکەی بە پێشێلکردنی دووبارەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، وەسف کرد  و- وەک  هۆکارێک بۆ لاوازکردنی ئەمن و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لە قەڵەم دا.

لە روسیا، شمیۆری شۆیتکین، جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی بەرگری ئەنجومەنی دوما، تاقیکردنەوە موشەکیەکەی پیونگ یانگی بە سەرسووڕهێنەر و فاکتەری هەڕەشە وەسف کرد. هاوکات ڤلادمیر جەبارۆف، جێفری کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی ئەنجومەنی فیدڕاڵ جەختی کردەوە، کە سیستمی بەرگری موشەکی وڵاتەکەی لە ئامادەباشدایە و بە تەواوەتی بەرامبەر بە موشەکەکانی پیونگ یانگ، بەرگری لە خاکی ئەم وڵاتە دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com