نوچەنێت: تایبەت
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك رایدەگەیەنێت، یەکگرتووی ئیسلامی، ره‌زامه‌ندی دەربڕیوە بۆ گۆڕینی رێبوار تاڵەبانی، بەکەسێکی دیکە لەشوێنی.
لە دوای رووداوه‌كانی ١٦ ی ئۆکتۆبەر، نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك و رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای کەرکوک شاره‌كه‌یان چۆڵكردووه، له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادیشه‌وه راكان سه‌عید جبوری جێگری پارێزگار، وه‌كو پارێزگار به‌وه‌كاله‌ت كاره‌كان به‌ڕێوه ده‌بات.
لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، ئەحمەد عەسکەری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك، لە لیستی برایەتی لەبارەی شوێنگرەوەی رێبوار تاڵەبانی رایگەیاند”یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان، ره‌زامه‌ندی دەربڕیوە بە گۆڕینی رێبوار تاڵەبانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای کەرکوك، بە کە سێکی دیکە لەشوێنی، ئەو کاندیدەش جوان حەسەنە، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك”.
ئەحمەد عەسکەری جەختی لە وەشکردەوە، کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگادا، لیستی برایەتی بەنوسراوی فەرومی وەڵامی لیستی تورکمانی و عەرەبی داوەتەوە، کە رەزامەندە بەگۆڕینی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن، به‌و مه‌رجه‌ی به‌دیلی رێبوار تاڵه‌بانی قبوڵ بكرێت.
عەسکەری ئاماژە بە وەدەکات، پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك، دەدرێتەوە بە تورکمانەکان، کە پێشتر لەلایەن رێبوار تاڵەبانی بەوەکالەت بەڕێوەدەبرا، چاوەڕێی وەڵامی لیستی تورکمانی و عەرەبین بۆئەوەی لە کۆبوونەوەی داهاتوودا ئەو ئاڵ‌و گۆڕە بکرێت.