نوچە-هەولێر
رێزانی شێخ دلێر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی یەکێتی، دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆی نییە مەرج دیاریبکات بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ.
پەرلەمانتارەکەی یەکێتی پێیوایە”ئەگەر کوردستان بەڕاستی گفتوگۆی دەوێ لەگەڵ بەغدا، ئەوە پێویست بە مەرج ناکات. دەبێ حموکەتی هەرێم پابەند بێ بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی”.
رێزان شێخ دلێر هەروەها دەڵێت” ئەمڕۆ ئێمە پێویستمانە چارەسەری ئەم تەنگژەیە بکرێ، چونکە کوردی عێراق بەدەست چەندین قەیرانی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە دەناڵێنن!”.
لە درێژەی لێدوانەکەیدا، کە بۆ کەناڵی فورات نیوزی سەر بە شیعەکان جەختیکردووەتەوە لەسەر ئەوەی ” پێویستە هەموو داهاتەکانی خاڵە سنوورییەکان و نەوتییەکان لە کوردستان، رادەستی حکومەتی فیدراڵ بکرێن”.
لەبارەی کەرکووکیشەوە گوتویەتی “خەڵکی کەرکوک، پیویستیان با پاریزگارێکی گونجاوە بۆ چارەسەری هەموو کێشەکانی پارێزگاکە”.