کونسوڵی ئەمریکا: ئێمە پێش ریفراندۆم و پاش ریفراندۆم هەر دۆستی کورد بووین و دەبین

0

نوچە-هەولێر

کین گرۆس کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە گوتی “ئێمە پێش ریفراندۆم، لەکاتی ریفراندۆم و پاش ریفراندۆم هەر دۆستی کورد بووین، پەیوەندییەکانمان وەک خۆیان دەمێننەوە و، پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین”.

بەرپرسە ئەمریکییەکە داوای هەولێر و بەغدا کرد، بە خێرایی دەست بە گفتوگۆ بکەن بۆ چارەسەری کێشەکان و رەواندنەوەی گرژییەکانی نێوانیان.

کین گرۆس لە سلێمانییەوە بە رۆژنامەنووسانی گوت “پشتیوانی گفتوگۆکانی نیوان هەولیر و بەغدا دەکەین، بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان و کێشە هەڵپەسێراوەکان. دەبێ بە زووترین کات ئەو گفتوگۆیانە دەستپێبکەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com