ئەردەلان نوردین:هاو هەڵوێستی فراکسیۆنە کوردییەکان دەمانگەیەنێتە ئەنجامی باشتر

0

 نوچەنێت:تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە شێوەیەکی گشتی پەیوەندی نێوان فراکسیۆنە کوردییەکان لە بەغدا، باشە و هیچ کێشەیەکمان نییە.

تاکو ئێستا حکومەتی عێراق، بەردەوامە لە فشارەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان، لایەنە سیاسییەکانی باشوری کوردستان، دەیانەوێت بەیەکەوە رووبەڕووی ئەم بارودۆخە نەخوازراوەببنەوە، کە بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتووە و ناوماڵی خۆیان یەک بخەنەوە و کۆدەنگی لەسەر گشت پرسە چارەنوسسازەکان دروستبکەن.

لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، کتۆر ئەردەڵان نورەدین ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی پەیوەندی فراکسیۆنە کوردییەکان لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند”هەرچەندە تاکو ئێستا بابەتێك نەهاتووەتە پێش، کە پێویستی بەکۆدەنگی فراکسیۆنە کوردییەکان بێت، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی پەیوەندی نێوانمان باشە و هیچ کێشەیەکمان نییە”.

ئەردەڵان نوردین دەڵێت”پێویستە فراکسیۆنە کوردییەکان، هاو هەڵوێست و کۆ دەنگبن، لەسەر ئەو بابەتانەی، لە پەرلەمان گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت، تەنانەت ئەوانەشی کە پەیوەندیان بە هەرێمی کوردستانەوە نییە، چونکە هاو هەڵوێستی دەمانگەیەنێتە ئەنجامی باشترلەوەی کەوا ناکۆكبین و کێشەکانمان پەرتەوازەبێت”.

ئەو ئەندام پەرلەمانەی پارتی، باس لەوەدەکات، کە نوێنەرانی کورد لە بەغدا، نابێ رێگەبدەین کێشە و ململانێ ناوخۆییەکانی هەرێم بگاتە دەستی بێگانە، چونکە ئەوان هەموو کات سود لە کێشەی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێم دەبین.   

هاوکات باس لە گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا دەکات و دەڵێت، هەر گفتو گۆ و دانوستانێك لەگەڵ بەغدا، پێویستە لە رێگەی حکومەتی هەرێمەوە بێت، چونکە دەستور رێگەنادات پارێزگایەك یان لایەنێک راستەو خۆ مامەڵە لەگەڵ بەغدا بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com