تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان نه‌گه‌نه ڕیككه‌وتن له نێوان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و پیكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ، هه‌ڵبژاردن تاكه چاره‌سه‌ره.
لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان، له مشتومریكی چڕوپڕدان بۆ تاوتێكردنی پیكهێنانی حكومه‌تێكی نوێی كاتی، یان مانه‌وه‌ی ئه‌م حكومه‌تی ئیستا هه‌تا كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان، تا ئیستا لایه‌نه‌كان نه‌گه‌شتونه‌ته ریككه‌وتن.
له لیدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، بێستون فایه‌ق په‌رله‌مانتاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به پێشنیاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پیشوه‌خت له ئه‌گه‌ری نه‌گه‌شتنه ریككه‌وتنی نیوان لایه‌نه‌كان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا نین پیمانوایه، ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئیستا شكستی هیناوه له چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و موچه و خزمه‌تگوزاری، بۆیه پێویسته هه‌ڵبوه‌شیته‌وه و بڕوات.
بێستون فایه‌ق ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له ئه‌گه‌ری نه‌گه‌یشتنه ریككه‌وتنی لایه‌نه‌كان، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت یان مانه‌وه‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا، پێویسته بیر له هه‌ڵبژاردنێك بكریته چونكه كاتی هه‌ڵبژاردنیشمان تێپه‌ڕاندوه، هه‌ڵبژاردنی پیشوه‌خت به چاره‌سه‌رێكی باش ده‌زانین.