
عیماد ئەحمەد خێزانە هەژارەکەی بەسەرکردەوە
نوچەنێت
دواى بڵاوبونه‌وه‌ى راپۆرتێکی كه‌ناڵى ئاسمانى سپێده، لەبارەی ماڵێکی هەژار لەچەمچەماڵ کەماوەی مانگێک تەنها نان و ماستیان خواردووە، بەهۆی کەمدەرامەتی، عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆکی حکومەتی کوردستان ئەو خێزانە هەژارەی بەسەرکردەوە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی حکومەت، دوای ئەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە لەمەڕ هەژاری و کەمدەرامەتی هاوڵاتی” سه‌رکه‌وت جه‌میل ” بڵاوکرایەوە جێگری سەرۆکی حکومەت”ده‌ست به‌جێى نوسینگه‌ى تایبه‌تى خۆیى راسپارد بۆ به‌دوادا چون و دواى ئه‌و به‌دوادا چونه‌ش، ئێواره‌ى ئه‌مرۆ عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت به ئاماده‌بونى قائیم قامى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ سه‌ردانى ماڵى هاوڵاتى سه‌رکه‌وت جه‌میل سابیرى کرد له‌شارى چه‌مچه‌ماڵ، که به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى تیرۆریستانه‌وه له‌شارى که‌رکوک که‌م ئه‌ندا بووه و تواناى کار کردنى نه‌ماوه و خاوه‌نى پێنج منداڵه و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کى بژێوییان نیە.
له‌و به‌سه‌رکردنه‌وه مه‌یدانیه‌دا جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت له نزیکه‌وه له گوزه‌ران و بارودۆخى ئه‌و خێزانه‌ى کۆڵیه‌وه و سوپاسى هه‌موو ئه‌و لایه‌نه خێرخواز و رێکخراو و هاوڵاتیانه‌شى کرد که رۆڵیان هه‌بووه له هاوکارى کردن و دابین کردنى پێداویستى و گه‌یاندنى بارودۆخى ئه‌م خێزانه به لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان .
عیماد ئه‌حمه‌د ته‌ئکیدیشى کرده‌وه که “حکومه‌تى هه‌رێم، حکومه‌تى خه‌ڵکى کوردستانه‌و خۆمان به‌خزمه‌تکارى خه‌ڵک ده‌زاین و ئه‌رکى سه‌رشانمانه خزمه‌تى خێزانه که‌م ده‌رامه‌ت و هه‌ژاره‌کان بکه‌ین و بژێوى خۆیان و منداڵه‌کانیان دابین که‌ین بۆئه‌وه‌ى به ئاسوده‌ى بژین و ئاینده‌یه‌کى گه‌شیان هه‌بێت بۆ خزمه‌تى میلله‌ته‌که‌مان”.