وەزیرێکی عیراق بە تۆمەتی گەندەڵی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت

0

نوچەنێت- تایبەت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەن، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عیراق ئامادە بوو,  بەڵام “هێشتا دیار نییە لەکار لادەدرێت یان نا”.

کازم فنجان حەمامی، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، کە تۆمەتی گەندەڵی دراوەتە پاڵ، بانگهێشتی پەرلەمان کرا و لێپرسینەوەی لە گەڵدا کرا. هەروەها ئەم وەزیرە، سەربە کوتلەی بەدرە بە سەرۆکایەتی هادی عامری.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، موحسن عوسمان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سەبارەت بە بانگهێشتی وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عیراق راگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧-١١-٢٠١٧، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی ئاسایی ساز کرد. لەو کۆبوونەوەیەدا، کازم فنجان حەمامی، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، ئامادە بوو . دوای گوێگرتن لە قسەکانی، کە تۆمەتی گەندەڵی دراوەتە پاڵ، وەڵامی پرسیارەکانی پەرلەمانتارانی دایەوە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، دەنگدان لەسەر مانەوەی یان لەسەر کارلادانی لە پۆستەکەی هێشتا نەکراوە. نازانین تا چەند توانیویەتی وابکات زۆرینەی پەرلەمانتاران. قەناعەت بە قسەکانی بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com