موحسن عوسمان: قسەیەک هەیە کە بەشە بودجەی هەرێم زیادکراوە

0

نوچەنێت-تایبەت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، هێشتا پڕۆژەیاسای بودجەی عیراق نەگەیشتۆتە پەرلەمان و “لەوانەیە سبەیش نەگات”.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیاربوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا سێشەممە ٢٨-١١-٢٠١٧، ئەنجومەنی نوێنەران بودجەی ساڵی داھاتوو تاوتوێ بكات.

پێشتر پڕۆژە یاسای بودجە، گەیشتبووە دەست ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام بۆ گۆڕانكاری لە چەند بڕگەیەك رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كرایەوە و چاوەڕێ دەكرا، ئەمڕۆ حكومەت پڕۆژەكە بنێرێتەوە پەرلەمان. هەروەها تاوتوێكردنی پرۆژەی بودجەی ساڵی ٢٠١٨، ماوەی دە رۆژ لە ئەنجومەنی نوێنەران دەخایەنێت تا پەسەند بکرێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، موحسن عوسمان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی، سەبارەت بە گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە رایگەیاند، هێشتا پڕۆژەیاساکە نەهاتووەتە پەرلەمان و لەوانەیە سبەیش نەگات، تا گفتوگۆی لەسەر بکرێت. 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، پێدەچێت پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عیراق، لە ١٢.٦٧% بۆ ١٥% بەرز کرابێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com