نوچەنێت
گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، ده‌ستی ده‌ره‌كی هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌كانی هه‌رێمن و ئه‌گه‌ر بێت‌و حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵبوه‌شێته‌وه ئه‌وه كێشه‌كه گه‌وره‌تر ده‌بێت.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشەممە ٢٨-١١-٢٠١٧، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوەزیرانی هەرێم و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له سه‌ڵاحه‌دین له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبۆوه، كۆبونه‌وه‌كه‌ی شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانكردنی لایه‌نه‌كانی كوردستانه و بڕیاره له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی تر له‌شاری هه‌ولێر كۆببنه‌وه.
دوای کۆبوونەوەکەش، مەحمود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “هەڵوەشاندنەوەی حكومەت كێشەیەكی گەورە دروستدەكات، چونکە خۆمان و لایەنە سیاسیەكان دەزانین كاتێك حكومەت هەڵبوەشێتەوە زۆریدەوێت تاوەكو دروستدەكرێتەوە، ئەوەش لەقازانجی کەس نیە، دیاریش نییە کە چۆن رێكدەكەوین لەسەر پێکهێنانی حكومەتە كاتییەكە، بەتایبەت كۆمەڵێك رایەڵەی دەرەكی دەستیان كردووەتە كوردستان “.
گوتەبێژی پارتی له‌باره‌ی پرۆژه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه گوتی “لەئێستادا سەرقاڵی دیراسەركردنی پڕۆژەكەی گۆڕانین بۆ پێكهێنانی حكومەتی كاتی، دوای تەواو کردنی ئەو دیراسەیە وەڵامیان دەدەینەوە”.
مەحمود محەمەد ئاماژە بۆئەوشکرد، بۆ گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ به‌غدا تائێستا هیچ كاتێك دیارینه‌كراوه، بەڵام ئه‌گه‌ر گفتوگۆی نێوان هه‌رێم و به‌غدا دروست ببێت، باس له ئاساییبونه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك و خورماتوش ده‌كرێت، بۆیه پشتیوانی له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا.